بۆچی قەڵەوی بە نەخۆشی دادەنرێت؟

قەڵەوی Obesity كە بریتییە لە زیاد كۆبوونەوەی چەوری لە لەشدا، بە نەخۆشییەكی ئاڵۆزی درێژخایەن دادەنرێت، چونكە ئەگەری تووشبوون بە چەندین گرفت و نەخۆشیی درێژخایەن زیاد دەكات وەكو: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن، جەڵتەی مێشك، نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆڵ و چەوریی گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا، داڕووشانی جومگە O.A، پرخە، زوو ماندووبوون، كاردانەوەی نەرێنیی دەروونی، هەروەها تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە. قەڵەوی لە لایەن ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO ساڵی 1948بە نەخۆشی هەژمار كرا، پاشان لە ساڵی 2013 لە لایەن كۆمەڵەی پزیشكیی ئەمریكییەوە AMA. قەڵەوی بە باوترین نەخۆشیی درێژخایەن لە ئەمریكا دادەنرێت و بە سێ كلاس پۆلێن دەكرێت: كلاسی یەك واتە تێكڕای بارستایی لەش BMI لە نێوان 30-35 كگم/ مەتر2، كلاسی دوو واتە تێكڕای بارستایی لەش 35