زیانەكانی رۆژووگرتنی بێ پارشێو

زیانەكانی رۆژووگرتنی بێ پارشێو
خواردنی ژەمی پارشێو گرنگیی زۆری بۆ لەش هەیە بەمەستی دابینكردنی وزە و ماددە گرنگەكان، هاوكات لەگەڵ رێگرتن لە هەستكردن بە برسیبوون و تێنوبوون پێویستن بۆ فرمانی دروستی ئەندام و كۆئەندامەكانی لەش، زیانەكانی رۆژووگرتن بێ پارشێو بریتین لە: دابەزینی ئاستی وزەی لەش لە ئەنجامی دابەزینی ئاستی شەكری خوێن كە هۆكارە بۆ هەستكردن بە هیلاكی و بێهێزی گشتیی لەش، كەمبوونەوەی شلە، یان وشكبوونی لەش Dehydration كە هۆكارە بۆ هەستكردنی توند بە تێنووبوون و ماندووبوون، لاوازبوونی سستمی بەرگریی لەش كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكان زیاد دەكات، بەتایبەتی لە كۆئەندامی هەرس و میزەڕۆدا، زیادبوونی كێشی لەش لە ئەنجامی تێكچوونی كرداری میتابۆلیزم Metabolism و كەمتر سووتاندنی وزە، هەستكردنی توند بە برسیبوون، سەرئێشە، زیادبوونی ئەگەری هەوكردنی گەدە، كەمبوونەوەی توانای تەركیز و سەرنج، تووشبوون بە قەبزی لە ئەنجامی تێكچوونی فرمانەكانی كۆئەندامی هەرس و جووڵەی ریخۆڵە كە لەوانەیە هاوكات بێت لەگەڵ سك ئێشە و كۆبوونەوەی گاز، یان ئاوسانی سك.
Top