كۆڤید19پەیوەندی بە خەمۆكییەوە هەیە

كۆڤید19پەیوەندی بە خەمۆكییەوە هەیە
بە پێی توێژینەوەكانی زانكۆی ئۆكسفۆرد بەڵگە لە بەردەستدایە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە توانایدایە بچێتە ناو مێشكەوە و راستەوخۆ خانەكان تێك بدات، هەروەها ناراستەوخۆش ببێتە ئەگەری مەیینی خوێن و جەڵتەی مێشك، هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی هەوكردن Inflammation لە لەشدا كە پەیوەستە بە كۆڤید19 كاریگەریی نێگەتیڤ دەكاتە سەر مێشك و فرمانەكانی، توێژەران خەختیان كرۆدتەوە كە سێیەكی تووشبووانی كۆڤید19 دوچاری گرفتی دەروونی دەبنەوە، زانا و پسپۆڕانی تەندروستیی بەریتانی روونیان كردۆتەوە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا جگە لە گرفتی دەروونی، كاریگەری دەكاتە سەر فرمانی خانەكانی مێشك و دەبێتە ئەگەری گرفت و نەخۆشی لە كۆئەندامی دەرمار بە شێوەی: خوێنبەربوون لەناو مێشكدا، جەڵتەی مێشك Stroke تا رێژەی 2-9%، نەخۆشیی پاركینسۆن، خەڵەفان Dementia تا رێژەی 1-5%، گرفتەكانی پەیوەست بە مەزاج تا رێژەی 25%، هەروەها خەمۆكی و پەستی تا رێژەی 24% و باسی ئەوەش كراوە كە هەر چەند تووشبووی كۆڤید19 سەختتر نەخۆش بكەوێت هێندە رێژەی ئەم ئەگەرانە زیاتر دەبن، هەندێك سەرچاوە ئاماژەیان بەوە كردووە كە لەوانەیە ئەم كاریگەرییە دەروونی و دەمارییانە پاش شەش مانگ لە تووشبوون بە كۆڤید19 ئینجا سەرهەڵبدەن.
Top