هەڵمژینی هەڵمی ئاو بۆ خۆپاراستن لە كۆڤید19

هەڵمژینی هەڵمی ئاو بۆ خۆپاراستن لە كۆڤید19
پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە كە هەڵمژینی هەڵمی ئاسایی ئاو بۆ ماوەی سێ خولەك رۆژانە دوو جار هاندەرە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەم دواییە ئاستی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گەلێك وڵات بە توندی زیادی كردووە، بەتایبەتی لە وڵاتی بەرازیلدا، واپێدەچێت كە شەپۆلی دووەمی كۆڤید19 لە شەپۆلی یەكەم خێراتر بڵاو بێتەوە، تا ئێستا لە هەموو جیهاندا دەرمانێكی كاریگەر بۆ چارەسەركردنی ڤایرۆسەكە لەبەردەستدا نییە، بۆیە زیاتر پێویست بە خۆپاراستن دەكات. ئەگەرچی وەرگرتنی ڤاكسین و بەستنی ماسك و زوو شووشتنی دەستەكان بە ئاو و سابوون لەگەڵ پاراستنی دووریی كۆمەڵایەتی هەنگاوی كاریگەرن بۆ خۆپاراستن لە كۆڤید19، بەڵام لە لێكۆڵینەوەیەكی پسپۆڕانی نەخۆشخانەی جۆگی ئایورڤێد JOGI Ayurved Hospital لە هیندستاندا هاتووە كە هەڵمژینی هەڵمی ئاو كاریگەرترین هەنگاوە بۆ خۆپارستن لە كۆڤید19، ئاماژە بەمەش كراوە كە هەموو ستافی ئەم نەخۆشخانەیە بە بەكارهێنانی ئەم رێگایە تا ئێستا بە تەواوی پارێزراوبوون لە تووشبوون بە كۆرۆنا، ئەگەرچی لە نزیكەوە چاودێریی نەخۆشانی كۆڤید19 دەكەن.
Top