ئەشكەوتی كەرەفتوو

ئەشكەوتی كەرەفتوو
رەوەند بەختیار
ئەشكەوتی كەرەفتوو یەكێكە لە بەرهەمە مەزنەكانی تەلارسازی و مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی زایینی. ئەم ئەشكەوتە مێژووییە لە مەوداری ٧٥ كیلۆمتری نێوان دووشاری سەقز و دیواندەرە ھەڵكەوتووە. واتە بە نزیكەی بە یەك ئەندازە لە ھەردوو شار دوورە. نزیكترین گوند لەم جێگە مێژووییە دێی (میرسەعی)یە كە لە باكووری رۆژهەڵاتی ئەشەكەوتەكەوەیە..
ئەم ئەشكەوتە سەرسووڕهێنەرە جوان و مێژووییە لە ناو دڵی زنارێكی بەرز لە ناوچەی سەقز ھەڵكەوتووە و ئاواییەكانی مەحموو ئاوا لە باشوور، میر سەعید لە ڕۆژئاوا، عەلی ئاوا لە باكوور و یوزباش كەندی لە ڕۆژهەڵات ئەشكەوتی كەرەفتوویانگرتوەتە باوش.
كەرەفتوو بە یەكێك لە شوێنەوارە هەرە كۆن و خاوەن شارستانییەتی لە مێژینە ناو دەبرێت و لە هەموو وەرزەكانی ساڵدا گەشتیاران و هۆگران و لایەنگرانی ئاسەوارە كۆنەكان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بۆ بینینی ئەم شوێنەوارە سەردانی سەقزدەكەن. كەرەفتوو ئەشكەوتێكی بەردین و سروشتییە و زانایان وای بۆ دەچن كە رەنگە لە دەورەی سێیەمی زەویناسیدا درووست بووبێت.
Top