(29) ئاهەنگی هاوسەرگیری دەگێڕن!!

(29) ئاهەنگی هاوسەرگیری دەگێڕن!!
ئەوانەی حەز بە كاری جوان و سەیر دەكەن، كە بیرۆكەیەكی جوانە لە خۆیانەوە دەست پێدەكات و بە كارێكی سەیر كۆتایی پێدێ، دوو هاوڵاتی بەریتانی كە ئێستا لە باشووری كارۆلینای ئەمەریكی دەژین، ناویان (ئەلیكس و لیزا)یە، لەگەڵ ئەوەی پەیوەندیەكی خۆشەویستی نێوانیاندا هەیە، بۆیە تاوەكو ئێستا (29) ئاهەنگی هاوسەرگیریان ئەنجام داوە، واتە بەر لەوەی ببنە هاوسەری یەكتر بە نیازی (50) ئاهەنگی هاوسەرگیرین و كە دایانناوە لە سالی (2014) ئاهەنگێكی گەورەی جەماوەری بكەن و ئاهەنگی یەكەمیشیان لە شاری مانجستەری بەریتانی بوو، دواتر لە كۆلۆمبیا و سلفادۆر و پیرۆ و هاوای ئاهەنگیان ساز كردووە، بۆ هەر جارێكیش بە جلی بووك و زاوا خۆیان رازاندۆتەوە و خەڵكیشیان داوەت كردووە. ئەوەی جێگەی سەیرە، گشت پارە و شتی خۆیان هەڵگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردووە، بە نیازی ئەوەی تاوەكو رۆژی ئاهەنگی راستەقینە، زۆرترین ئاهەنگی تایبەتی هاوسەرگیری ئەنجام بدەن.
Top