ستایلی كراسی درێژی بووكان

ستایلی كراسی درێژی بووكان
لە شێوە سەرنجڕاكێش و جوانەكانی كراسی بووك، بوونی نەخشێكی جوان و یان شێوە دانانێكی ستایل لە شێوازەكاندا ئەنجام و دیمەنی خۆی دەبەخشێت، بەمەش هەر كراسێك بەبێ بوونی نەخش لەسەر پێشەوەی كراسەكە جوانییەكی ئەوتۆی نابێت، تەنانەت زیاتر نەخشەكان لە پێشەوەی سەرەوە یان لە بەشی پێشەوەی خوارەوە دەبێت، كەچی مۆدەی تازەش ئەو لایەنە زیاتر دەردەخات، بەڵام بە ستایلێكی دیكە دەردەكەوێت، ئەم شێوە نوێیە رەنگە ببێتە مۆدەیەكی باو لە داهاتوودا، بەو جۆرەی كە ئاراستەیەكی دیكە لە كراسی بووك دەنوێنێت، ئەو شێوازە تازەیەش بریتییە لە درێژ كردنی كراسی بووك، كە لە مۆدەكانی پێشوودا كراس بە شێوەیەكی كەم و هەندێك درێژ كراوە، بەڵام لە شێوە تازەكاندا بە تەواوی درێژ كراوە و كە لە دواوەی بووك دەڕوات و بەسەر زەوی دەخشێت. كە بە بڕوای خانمان وابوو كراسی درێژی بووكان تەنیا بۆ شازادە و كەسایەتییە بەرزەكانە، بەڵام ئەو رێچكەیە نەماوە و ئێستا هەر خانمێك بە بووك دەچێت، دەتوانێت ئەو جلە بپۆشێت، كە جلێكی جوان و شایستەیە، ئەو بەشە درێژەی دواوەی كراسی بووك زیاتریش لەلایەن بەربووكەوە هەڵدەگیرێت، یان ئەگەر شوێنەكە پێویست نەبێ دەكرێت لەسەر زەوی لە دوای بووكەوە بخشێت.
Top