جوانی رەهای ملوانكەی زیو

جوانی رەهای ملوانكەی زیو
لە كوردەواری ساڵانێكی زۆرە مۆدەی زیو لە گشت ئێكسسوارەكاندا باوی هەیە، هەر مۆدەیەكیش شێوازێكی جوان و ناسك لە خۆ دەگرێت، تەنانەت زۆربەی ئێكسسوارەكان دیمەنێكی جوانیان هەیە، بەو مەرجەی كە لە زیو دروست كرابن، بەمەش بەشێكی زۆری ئێكسسوارەكانی پێشوو لەناو كورددا، لە زیو بوون، ئەمەش مانای ئەوە نەبووە كە زێڕ باوی نەبووبێ، بەڵام وەكو نەریتێكی كۆن و ستایلێكی تایبەت بە كورد، خانمان زیاتر گرنگییان بە زیو دەدا لەوەی بە ماددەكانی دیكە بدەن، زیو وەك كانزایەكی بەهێز، جگە لەوەی بەهێزە هەروەها جوانییەكی ناسكیشی هەیە كاتێك چەندین كەرەستە و ئێكسسواری لێ دروست دەكەن لەوانە : ملوانكە –ئەڵقە –ئەنگوستیلە – سەروبەند-پاشەسەر- بازنگ – زنجیری دەست، ئەمانەش هەر یەكە مۆدەیەكی جوانن لە بواری جوانكاریدا، لەگەڵ ئەوەشدا لە تازەترین مۆدەكانی بیانی بۆ ئێكسسوار، دروست كردنی ملوانكەیە لە زیو، جوانی زیو لە بریقەدانەوەكەیەتی كە لەگەڵ رووناكیدا خۆی دەگونجێنێت و شێوازێكی جوان نیشان دەدات، هەروەها لەم جۆرە شێوازە گرنگی دراوە بە نەخشی سەر ملوانكەكە، ئەویش زیاتر شێوەی دڵ و گوڵی بۆ دانراوە.
Top