كوڕە كوردێك تیلیسكۆبێك دروست دەكات

كوڕە كوردێك تیلیسكۆبێك دروست دەكات
لە ناو كورددا كەسانێكی زۆر هەن كە بیرۆكەی بەهرەمەندیی و چاكیان هەیە، تەنیا پێویستیان بە یارمەتیدانە تاوەكو بیرۆكەكەیانیان بكەن بە كارێكی جوان و سەیر، یەكێك لەو كەسانەی كە توانیویەتی كارێكی لەم جۆرە بكات، ئەویش ناوی (دەشتی عومەر)ە و لە دایكبووی (1988)ی شاری هەولێرە و ئەندامی رێكخراوی روانگەكردنی مانگی نێودەوڵەتییە، ئەویش بە دەستی خۆی و لە چەند كەرەستەیەكی ئاسایی كە لە گشت ماڵێكدا هەیە، توانیویەتی تیلیسكۆبێكی (6)ئینجی بە هێز دروست بكات هەروەها ناویشی ناوە (كوردئەسترۆ دی وەن –kurdastro-D1)، وەكو خۆی دەڵێت : پێكهاتەی ئەو تەلیسیكۆبە چەند كەرستەیەكە و بە هیچ جۆرێك سوودم لە هیچ كەرەستەیەكی تەلیسكۆبی دیكە وەرنەگرتووە و هەموو كەرەستەكانی لە هەولێر بەدەست دەكەوێت، بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە بكرێت یاسای فیزیایەكەیەتی و چۆنییەتی دروستكردنی بەشەكانی چەند كەرەستەیەك پێكهاتووە، تێچوونی گشتی تەلیسكۆبەكەم تەنها(٥٠) هەزار دینارە لەكاتێكدا تەلیسكۆبێكی هەمان توانا نرخەكەی ٥٠٠ تا ٧٠٠ دۆلاری ئەمریكی یە. دەتوانرێت بكرێت بە بەرهەمێكی ناوخۆ بۆ دامودەزگا و كۆلێژە زانستیەكان و شوێنە گەشتیارییەكان.
Top