ستایلی كەزی كردن

ستایلی كەزی كردن
شێوازەكانی قژ و مۆدەی دانانی تەسریحە چەندین شێوە و دیمەنی جیاوازی هەیە، هەر مۆدەیەك شایستەی جۆرە قژێكە و دەكرێ خانمان سوودی لێ وەربگرن و جوانترین شێوە بۆ تەسریحە كردنی قژیان هەڵبژێرن، هەر مۆدەیەك بە گوێرەی شێوازی قژەكە دیار دەكرێ، ناكرێ جۆرە ستایلێكی تەسریحە كە نەشیاو بێ بۆ قژێك، بە زۆری بۆی بەكاربهێنین، وەك ئەوەی قژێكی سەرح بە زۆر بكرێ بە لوولە، بەڵام دەكرێ شێوازی دیكە هەڵبژێرین و شێوەیەكی جوان و ناسك هەیە كە بۆ قژ ئەنجام دەدرێت، ئەو ستایلە بە رێگەیەكی سادە و ئاسان دەست دەكەوێت، ئەویش شێوازی (كەزی كردنی قژە)، كە دیمەنێكی رازاوە و جوان و ناسك بەڵام دەبێ بە هێواشی و بە رێگەیەكی نەرم و نیان قژ كەزی بكرێت، چونكە قژ لە كاتی كەزی كردن دەبێتە دوو بەش و هەر یەكە دەچێتە ناو ئەوەی دیكە و یەكتر بە توندی دەگرن، بەمەش ئەگەر كەزی كردنەكە توند بێ، ئەزیەتی قژەكە دەدات.
Top