بووك و زاوا بە پایسكل

بووك و زاوا بە پایسكل
نەریتە جوانەكانی بووك گواستنەوە لەلای هەر نەتەوەیەك بە جۆرێك ئەنجام دەدرێ، كە دەبێـتە مایەی خۆشی و شادی بۆ ئەوانەی ئامادەی ئاهەنگەكە دەبن، بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا هەندێك لە بووك و زاواكان لە حاڵەت و نەریتەكانیان لادەدەن و لایەنێكی تازە هەڵدەبژێرن، وەك لە پێشوودا بابەتێكمان بڵاوكردەوە كە باسی لە بووك و زاوایەك دەكرد لەناو دەمی شۆفەڵ ئاهەنگیان گێڕا، بەڵام ئەمجارەیان لە حاڵەتێكی سەیر و جواندا و لە وڵاتی چین، هەر یەكە لە زاوای (سیانگ و ماینا)ی بووك، كۆڕەوەی ئاهەنگی هاوسەرگیریان بە پایسكل بردە سەر، ئەوەی سەیر بێ، گشت ئامادەبووان بۆ ئەو دوو بووك و زاوایە بە پایسكل لە دواوەی بووك و زاوا بوون، لەگەڵ ئەوەشدا بە شەقام و شوێنە گشتییەكانی شارەكەیاندا تا كاتێكی درەنگ ئاهەنگیان گێڕا.
Top