شاجوانی كچە قەڵەوەكان

شاجوانی كچە قەڵەوەكان
وەكو دەزانین هەموو ساڵێك شاجوانی جیهان و گەردوون هەیە، كە یەكێك لە خانمانی وڵاتێك دەبێتە شاجوانی جیهان یان گەردوون، كە ئەمەش كارێكی گەشت و گوزاری و پێشبڕكێیە لە سەرتاپای وڵاتانی جیهان ئەنجام دەدرێت، لەو پێشبڕكێیەشدا زیاتر كچانی لەش و لار باریك دەپاڵێورێن و دەكرێنە شاجوان، كەچی لە وڵاتی فەڕەنسا، كچانی قەڵەو یان ئەوانەی كێشیان زۆرە، وەك ئەوەی وەكو شاجوانەكان بن، بۆ ئەوانیش پێشبڕكێیەك رێكخرا ئینجا بانگەوازی بۆ كرا، كە لە هەر وڵاتێك كچێكی قەڵەو بەشدار بێت،، لە ئاهەنگێكی تایبەت و قەشەنگدا چەندین خانمی قەڵەو بەشداریان تێدا كرد، لە كۆتاییشدا كچە خانمی رووسی بە ناوی (جولیانا)ی (22) ساڵ، كە كێشی (103) كیلۆگرام بوو، بە جوانترین كچی پێشبڕكێیەكە دەست نیشان كرا، هەروەها نازناوی شاجوانی قەڵەوەكانی پێبەخشرا.
Top