ئەڵقەی قردێلەیی بۆ پەنجەی دەست

ئەڵقەی قردێلەیی بۆ پەنجەی دەست
جوانی بۆ ئێكسسوارەكان هێمایەكی ناسك و رازاوە دەبەخشێت،، بە گوێرەی ئەوەش دەتوانین لە جوانی ئێكسسوارەكان جوانییەكی تایبەتمان دەست بكەوێت كە جێگەی بایەخ و جوانی بێت. لەگەڵ جوانی هەر ئێكسسوارێك شێوازێكی تازە بەدی دەكەین لەو كاتەی كەرەستەكە دیمەنێكی جوان و رازاوەی هەبێت، جگە لەوەش كە لەگەڵ شێوازی بەشێكی جەستەدا رێكدەكەوێت، یان هاوڕەنگ و هاوشێوە دەبێت، ئەو ئێكسسوارانەی هەردەم جێگەی بایەخ و جوانین، ئەوانەن : ئەڵقەی پەنجە – ملوانكە-گوارەی گوێچكە، كە دیارترین جۆرەكانی ئێكسسوارن، لێرەدا بۆ خانمان جوانترین جۆرە ئێكسسواری ئەڵقەمان هەڵبژاردووە، كە شێوەیەكی بچووك و ناسكی هەیە، تەنانەت شێوەی دەرەوەی ئەڵقەكە لەسەر شێوەی گرێ بەستانی قردێلەی سەر وایە، كە ئەمەش وای كردووە، لە ئاراستەیەكی جوانەوە دەربكەوێ و دیمەنێكی رازاوەشی هەبێت.
Top