كراس و كەوا لە رەنگی سوور و سپی

كراس و كەوا لە رەنگی سوور و سپی
بە هاوكاری نیشاخان - سوید
نمایش و دیمەنە جوانەكانی كراسی كوردی، لە چەندین شێوەی جوان و رازاوە دەردەكەوێت، جگە لەوەی لە مۆدەكانی كراسی كوردیدا، نەخش و دیزاینی تازە دەركەوتووە، هـــەروەهـــــــا گرنگییەكی تــــــــەواویش دەدرێــــــــت بــە دانانی رەنــــگێــكی قەشەنگ بۆ كراس و كەوێی كوردی، بەڵام ئەوە گرنگە كە چ جۆرە رەنگێك دادەنرێت بۆ جلی كوردی، بەو مەرجەی كە رەنگێك بێ، لەگەڵ دیمەنی كراسەكە بگونجێ، هەندێك رەنگ هەن كە پێچەوانەی یەكتر خۆیان دەنوێنن، لە یەكێك لە نمایش و كارە جوانەكانی دیزاینەری كورد (نیشا) كە لە وڵاتی سوید دەژی و كاری لەسەر ئامادەكردنی چەندین ستایل و رەنگ و شێوەی كراسی كوردییە، ئەمەش یەكێكە لە بەرهەمەكانی نیشا كە هەڵساوە بە دروست كردنی كراسێكی كوردی جوان، كە كراسەكەی ژێرەوەی لە رەنگی سوور ئامادەكردووە و هەروەها كەوا كراسەكەش لە رەنگی سپی دانراوە، ئەمەش جوانترین گونجاندن دروست دەكات لە نێوان كەوا و كراسەكە، چونكە رەنگی سپی و سوور، دوو رەنگن زوو تێكەڵ دەبن و دیمەنێكی جوان و رازاوەش دەبەخشن بە شێوەی كراسەكە.
Top