بووك و زاوای كوردەواری

بووك و  زاوای كوردەواری
شایی و هەڵپەركی لە نێو هەموو هۆز و نەتەوەیەك لە گشت كات و سەردەمێكدا، رێسا و نەریتی خۆی هەیە، لە شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكە جیاوازیشی هەیە، لەلای كوردەواری خۆشمان بە چەندین رێگە و شوێنی جیاواز ئەو كارە ئەنجام دراوە و چەندین كاری جوانی بۆ كراوە، وەك هێنانی بووك لەسەر پشتی ئەسپ، یان لە پێشووتردا بە رۆیشتن بووك و زاوا دەستی یەكتریان دەگرت و لە ماڵی بووكە تاوەكو ماڵی زاوا دەهاتن، یان لەلای شارەكانی كوردستانی باكوور، دەبێ كاكی زاوا بووكەكە هەڵبگرێ و بیباتەوە ماڵی خۆی، بەڵام ئەوەی لە كوردستانی خۆمان كاری بۆ كراوە، وەك لە كۆندا، كە ئەم وێنەیە لە ساڵی (1947) گیراوە و كە لە یەكێك لە زەماوەندەكانی ئەو سەردەمە وابووە، كە بووك و زاوا دەستی یەكتر بگرن و لە ماڵی بووكە تاوەكو ماڵی زاوا بە چەپڵە رێزان و گۆرانی و بەستە رێگەكەیان ئاوەدان دەكردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ناوی هەر یەكە لە بووك و زاوا لەسەر تەختێك دەنووسرا و یەكێك لە پێشەوەی كاروانی بووك و زاوا بە دەست هەڵیدەگرت و بۆ ئەوەی بزانن كە كێ شووی بە كێ كردووە، یان بۆ راگەیاندنی ناوی بووك و زاوا كە چوونەتە ناو ژیانی هاوسەری.
Top