نەخش و نیگاركردنی نینۆكی پەنجە
January 31, 2013
رەنگا و ڕەنگ
- سەرەتا دەبێ رەنگی سەرەكی لە سپی بۆیە بكەین و وەكو رەنگێكی سەرەكی وابێت.
- دواتر دانانی رەنگێكی دیكە، كە جیاواز بێ لە رەنگە سپیەكە، ئەویش نابێ بگاتە نیوەی یەكەمی دەرەوەی نینۆكەكە، ئەم هەنگاوەش تەنیا بۆ نینۆكێك دەكرێ.
- دواتر دێنە سەر نینۆكێكی دیكە و ئەویش جگە لە شوێنی رەنگە سپیەكە، رەنگێكی دیكە داەنێن، بۆ نموونە رەنگی قاوەیی، هەروەها لەگەڵ رەنگە قاوەیەكە رەنگی رەش وەكو خاڵ دادەنێین. ئەمەش بە فڵچەی بۆیەكردن.
دوای ئەوەی رەنگەكان دادەنرێ، وەك رەنگی سەرەكی، پاشان دەتوانی لە خۆتەوە شێوەیەك بۆ نینۆكەكان هەڵبژێری، وەك هێڵی بچووك یان شێوەی دیكە وەك گوڵ و پەپوولە یان شێوەی ئاو و رووبار.