دروست كردنی گوڵ

دروست كردنی گوڵ
كاری دەستی یەكێكە لەو بەهرە جوانانەی دەست رەنگینی خانمان، كە هەر یەكە بە جۆرێك لە بەهرە جوان و ناسكەكان دەتوانین چەندین كەرەستەی رازاوە و سەرنجڕاكێش دروست بكەن، بۆیە دەكرێ هەر خانمێك لەو كاتەی دەرفەتێكی هەیە و دەتوانێ لە ماڵەوە كاری دەستی بكات و بەو كارە چەندین بەرهەمی جوان و دەستكردی خۆمانەی لێ دروست بكات، هەنگاوەكانیش ئاسانن و دەكرێ بە جوانترین و ئاسانترین رێگەی كارە دەستییەكە بە ئەنجام بگەیەنرێ، لێرەدا دەتوانین لە چەند پارچە كاغەزێك یان پارچە قوماشێك چەندین گوڵی رازاوە و جوان دروست بكەین، دوای ئەوەی پارچەیەك دەهێنین و پاشان بە مەكینەی كارەبایی یان بە مەقەص ناوەندەكەی كون دەكەین، دوای كون كردنیان ئینجا بەرەو ژوورەوەیان دەهێنینەوە و پاشان لەسەر لێواری كاسێكی دەستكرد لە لەفاف و كلیپس كە شێوەی بازنەیی دادەنرێ دواتر ژمارەیەكی زۆر لەو گوڵە دروست دەكەین و هەر یەكە لەسەر لێواری بازنەكە دادەنێین، بەمەش گوڵێكی جوان و رازاوە دەردەچێ، دەتوانیت بە خواستی خۆت رەنگی گوڵەكە هەڵبژێری.
Top