پێڵاوی گونجاوبۆ بۆنە و ئاهەنگەكان

پێڵاوی گونجاوبۆ بۆنە و ئاهەنگەكان
لە هەر بۆنە و ئاهەنگ و شوێنە گشتیەكان، چەندین بەرهەمی جوان و نایاب نمایش دەكرێن، هەر مۆدەیەكیش دیمەنێكی جوان و تایبەتی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانین دیمەنێكی رازاوە بەدی بكەین لە جوانی ئێكسسوار و كەرەستە سەرەكییەكانی بۆ پۆشین و لەبەركردن، ئەو لایەنەی كە لە بۆنە و شوێنە گشتییەكان گرنگن، پێڵاوێكی جوان، خانمان جگە لەوەی لە بۆنە و ئاهەنگە تایبەتەكان، بە چەندین جلی جوان و ئێكسسواری ناسكەوە رازاوە دەبن، بەڵام پێویستیان بە كەرەستەیەكی سەرەكی و جوان دەبێ، ئەویش پێڵاوێكی پاژنەبەرز و جوان دەبێ. بۆ ساڵی تازەش نایابترین مۆدەی پێڵاو دیزان و هەڵبژێردراوە، ئەو جۆرە پێڵاوانەش لە پاژنەیەكی باریك و درێژ پێكدێن، لەگەڵ شێوەی پێشەوەی بچووكە و كراوەیە، تەنانەت بوونی نەخشێكی سادە و جوان لەسەر بەشی پێشەوەدا شێوەیەكی ناسكی هەیە، سەبارەت بە رەنگەكانیش، ئەمەش دەكەوێتە سەر خواستی ئەو كــــەســەی كـــە حەزی بەو رەنگەیە، یان لەگەڵ شێوازی رەنگی جلوبەرگ و ئێكسسوار هەڵیدەبژێرێت.
Top