كۆتر و لیسی كۆتران!

كۆتر و لیسی كۆتران!
رەوەند بەختیار
كۆتر باڵندەیەكی جوان و هێمنی سروشتی كوردستانەو لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان دەژیێ، خەڵكانێكی زۆر خولیای بەخێو كردن و ماڵیكردنی كۆترن و هەوڵ دەدەن مامەڵەیەكی جوانی لەگەڵدا بكەن بەشێوەیەك كە شوێن و دانەوێڵەو ئاویان دابین دەكەن كە پێی دەڵێن لیس.
لیس بریتییە لەو خانووە و بچووكانەی لەشێوەی كۆڵیتی داخراو بۆ كۆتر دروست دەكرێت، جاران ئەو لیسانە تەنیا لە خشتی قوڕ دروست دەكران،بەڵام ئێستا لە كەلو پەلەكانی وەك ئاسن و ئەلەمنیۆمیش دروست دەكرێت، جگە لەوەی لە ناو ئەو لیسە شوێنی دانەوێڵەو ئاو بۆ كۆترەكان دابین دەكەن هێلانەشی تێدا دروست دەكرێت بۆ ئەوەی هێلكەی تێدا بكەن وپاشان بێچووەكۆترەكانی لەناو گەورە بێت. تەنانەت هەندێك لە كۆتربازەكان لە كوردستان، بە پارەیەكی زۆر جووتێك كۆتریان فرۆشتووە، یەكێك لە كۆتربازەكان پێیگوتم، كە جووتێك كۆتری بە (50) گەڵا فرۆشتووە، ئەمەش كە نرخی ئوتۆمبێلێكی سادەیە لە كوردستان، كەسانێكی زۆر كاری كۆتربازی دەكەن و زۆربەی كاتەكانیان لە سەربان و لە شوێنە بەرزەكان بەڕێ دەكەن.
Top