جوانترین شوێنی چاوەڕوانی پاسەكان

جوانترین شوێنی چاوەڕوانی پاسەكان
شوێنی وەستانی خەڵك بۆ چاوەڕانی كردن لە پاسدا، لە گشت شوێنێك هەیە، هەر یەكە بە شێوەیەكی شارستانی و مۆدێرن كاریان لەسەر كردووە و دروستیان كردووە، تەنانەت گرنگی ئەو شوێنانە بۆ خەڵكە و دەبێ شوێنێكی پاك و پارێزراو بێ لە ساردی و گەرمی و باران و یان كەشی گەرم، لە كوردستانیش ئەو جۆرە شوێنانە هەن بۆ وەستانی پاسەكان بۆ خەڵك، بەڵام ئەوەی سەیرە ئەوانەی كوردستان بە شێوەیەكی جوان دروست كراوە، كەچی ئێستا زۆربەی شوێنی چاوەڕوانی پاس، شكاون یان بە وێنە و نووسین ناشیرین كراوە، جوانترین شوێنی چاوەڕوانی پاس لە كەنداوی (شەتلاند) لە وڵاتی ئوسكتلەندا هەیە كە بە جوانترین و شایستەترین رێگە دروست كراوە، جگە لەوەش بە جوانترین شوێنی چاوەڕانی وەستان بۆ پاسەكان دانرا لە جیهان، بەهیوای ئەوانەی كوردستانیش وا جوان بكرێن.
Top