دوو رووخسار لە مرۆڤێكدا

دوو رووخسار لە مرۆڤێكدا
ئەوانەی بە فیلم و كارە سەیرەكان دەردەكەون كە دوو رووخساریان هەیە، كاری دەستكردە و هەر یەكە بە جوانی یان بۆ نمایشێك بۆی ئەنجام دەدرێت، كەچی ئەو گەنجە لە وڵاتی بەریتانیا دەژی، بەڕاستی دوو رووخساری هەیە، هەر یەكە لە پێشەوە و دواوەی سەریەتی، كە شتێكی سەیرە و بۆتە مایەی سەمەرەی گشت دكتۆران و پسپۆرانی ئەو بوارە، ئەو گەنجە ناوی (ئیدوارد)ە و یەكێكە لە كەسایەتییەكانی پایەبەرزی ئەو بنەماڵەی پایە بەرزەكان و كاری ئەو گەنجە میوزیك ژەنە و لەگەڵ ئەوەی شێوەی ئاسایی هەیە، هەروەها لە دواوەش شێوەیەكی دیكەی هەیە، كە تەنیا چاوی دادەگرێت و لێوی دەجووڵێت، بەبێ ئەوەی قسە بكات و یان كۆنترۆڵی جەستەی بكات، تەنیا رووخسارە و لە پشتی سەر هەیە.
Top