ملوانكەی بووكان

ملوانكەی بووكان
كاتێك ئامادەكاری بۆ رازاندنەوەی بووك دەكرێت، لە روانگەی جوانكاری و ئامادەكردنی ئێكسسوارەكانی دەست و مل و قژ و قاچ، گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە لە زیاتر جوانكردنی بووكەكە، بۆیە هەر ئێكسسوارێك بەشێكی جوانی بووك جێگیر دەكات، لەلایەن پسپۆرانی بواری جوانكاری دەگوترێت كە سەرەكیترین ئێكسسوار بۆ بووكان، بریتییە لە ملوانكە، كە جگە لەوەی چەندین ئێكسسواری دیكەش هەن، بەڵام ئەوەیان بە سەرەكی و بنەڕەت دادەنرێت، بە تایبەت كاتێك بووكەكە ئەو جۆرە كراسە لەبەر دەكات كە بەشی سەرەوەی كراوەیە، واتە ملی بە تەواوی دیار دەكەوێت، یان هەندێك لە كراسەكانی بووك لەلای ملەوە كراوەیە،ملوانكە بۆ بووك دەبێ شێوەكەی بچووك و كورت بێت، نەبادا بكەوێتە خوارەوە و بەمەش بەهای جوانی خۆی لە دەست دەدات، تاوەكو چەند كورتتر و بچووك بێ، زیاتر لەگەڵ مل و كراسەكەش گونجاوتر دەبێت.
Top