گونجاندنی جلی زستانە و ئێكسسوار

گونجاندنی جلی زستانە و ئێكسسوار
كچانی هەرزەكار وەكو خانمان پێویستیان بە جلوبەرگی شایستە و رازاوە دەبێت، تەنانەت ئەوەندەی ئەوان گرنگی بە جل دەدەن، خانمانی گەورە كەمتر پێی دەدەن، بەهۆی ئەوەی زیاتر خانمان لە شوێنە تایبەتەكان ئامادە دەبن رۆڵی خۆیان هەیە، بەمەش وادەكات كە زیاتر لە كۆمەڵە جلێكیان هەبێت و پێویستیان پێی بێت، لە وەرزی زستانیش بە هۆی گۆڕانی كەش و هەوای ئەو وەرزە، جلوبەرگ زیاتر دەگۆڕدرێت و پێویستی بە جلی تازە دەبێت، كچانی هەرزەكار زیاتر بایەخ بە جلی تەسك و بۆدی دەدەن، ئەمەش زیاتر لەسەر جەستە خۆشە بۆ لەبەر كردن و یان دەرخستنی مۆدەیەكی جوان و تایبەت بە جەستە، چەندین جۆرە جلوبەرگ هەن و هەر یەكە دیمەنێكی رازاوە و جوانی هەیە، بەڵام بۆ وەرزی زستان دەبێت ئەو جۆرە جلە بێت، كە گەرم و جەستە لە سەرمای ئەو وەرزە ببپارێزێت، چاكترە لە وەرزی زستان رێژەیەكی كەم ئێكسسوار بپۆشرێت، چونكە كەم دیار دەكەوێت و زیاتریش جلەكان رۆڵیان دەبێت لە جوانی جەستەدا.
Top