ماكیاژی پشت چاوی سەوز و شین

ماكیاژی پشت چاوی سەوز و شین
بە هەر جۆرە رەنگێك دەتوانین ماكیاژی پشت چاوەكان ئەنجام بدەن، بەڵام لێرەدا ئەوە گرنگە كە تا چەند ئەو جۆرە رەنگە لەگەڵ جۆری ماكیاژی رووخسار یان لەگەڵ رەنگی چاو دەگونجێت، بۆیە دەكرێ سوود لە رەنگەكان وەربگرین كە بەشێكی سەرەكی و گرنگە لە دانانی ماكیاژی رەنگی پشت چاو، دوو رەنگی جوان و شایستە هەن، كە هەر یەكە دەكرێت بە جیاواز بەكاربهێنرێت، یان بەیەكەوە كە رەنگێكی وەنەوشەیی نیشان دەدەن، ئەویش هەردوو رەنگی (سەوز و شین)ە، رەنگی سەوز بۆ ئەو چاوانە دادەنرێت كە شین یان رەشن، هەروەها رەنگی شین بۆ ئەوانەی چاویان قاوەیی یان هەنگوینییە، كە هەر یەكە لەم دوو رەنگە، وادەكات رەنگی چاوەكە زیاتر سەرنجڕاكێشتر بێ و دیار بكەوێ. رەنگی پشت چاوی سەوز و شین، دەتوانرێت لەگەڵ رەنگی جلوبەرگ یان ئێكسسوارەكان رێكبخرێت و بۆیە دەبێ رەنگی چاو لە رەنگی جلوبەرگ دابنرێت.
Top