مەلەوانگەیەكی سەرسوڕهێنەر !

مەلەوانگەیەكی سەرسوڕهێنەر !
كاری جوان و سەیر لەگەڵ هەر بیرۆكەیەكی جوان سەرهەڵدەدات و تاوەكو دەبێتە بەرهەمێك كە جێگەی سەرسوڕمانی و جوانی خەڵك دەبێ، ئەگەر خەڵكانێكتان بینی لە ژێر ئاو پیاسە بكەن و بێن و بڕۆن، لەلاتان ئاسایی بێت،چونكە ئەوە دەشێت، لە یەكێك لە كارە سەیر و جوانەكانی هونەرمەندی ئەرژەنتینی بە ناوی (لیاندرۆ ئیرلیخ)ە، مەلەوانگەیەكی سەیری دروست كردووە، كە لە ژێرەوەی ئاوەكە خەڵك دەتوانێت پیاسە بكات و بڕوات، لەگەڵ ئەوەشدا كەسانی دیكەش دەتوانن مەلەی خۆیان بكەن، ئەم كارەش بەهۆی دانانی شووشەوە لە نێوان ژێرەوەی و سەرەوەی شوێنی مەلە كردن، واتە ئەوەی لە خوارەوە یان لە سەرەوە دەتوانێ هەموو مەلەوانگەكە ببینێ و بە دیمەنە جوانەكانی سەرسام بێ.
Top