جلی كوردی و گۆڕانكارییەكانی بواری جوانكاری

جلی كوردی و گۆڕانكارییەكانی بواری جوانكاری
بە هاوكاری سۆلاڤ فاشیۆن-ئەلمانیا
لە بارەی مۆدە تازەكان لە جلی كوردی كە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، بەڵام شێوازە كۆن و كلتوورییەكەی پارێزراوە و تەنیا ئەوە نەبێت لەگەڵ چەند لایەنێكی مۆدەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، كراسی كوردی، تاوەكو چەند كاری تازەی تێدا بكرێت، زیاتر بایەخی خۆی دەبێت و دەبێتە مۆدەیەكی سەردەم،لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییانەشدا بەڵام جوانی جلی كوردی هەردەم لە پایە بەرزەكەی دەمێنێتەوە و لەبەر ئافرەتی كورد رازاوەتر و جوانتر دەبێت، یەكێك لەو گۆڕانكارییانەی كە لەسەر جلی كوردی كراوە، ئەویش كردنەوەی قۆڵەكانی لە ژێر باسك تاوەكو سەر دەست، ئەمەش بە كردنەوەی بەشی دەرەوەی وەك هێڵێكی كراوەی لێدێت و لەم كرانەوەدا، دەست رەنگینیی خانمان دیار دەبێت، كە ئەوەش گەورەترین و سەرنجڕاكێشترین لایەنی ئەو جلە مۆدە تازەیە دەبێت، یان دەكرێت تەنیا لە ناوەڕاستی قۆڵی كراسەكە، بكرێتەوە و دواتر داخراو بێ تاوەكو سەر دەست، ئەمەش یەكێكە لەو گۆڕانكارییە جوانانەی لەسەر كراسی كوردی دەكرێت، بەڵام بەبێ ئەوەی رەسەنایەتیی كراسەكە بشێوێنرێت، بە تایبەت كە لە پێشوودا ئافرەتانی كورد ئەو قۆڵەیان هەڵدەكرد و دەست و باسك دیار دەبوو، بەڵام ئێستا ئەو گۆڕانكارییە ئەنجامەكە بە دەست دەدات.
Top