ناڵ كردن!

ناڵ كردن!
لە كوردەواریدا ئەو كارانەی لەلایەن خۆمانەوە ئەنجام دەدرێن و لە كۆندا ماوەتەوە و تەنانەت تاوەكو ئەمڕۆش كار لەسەر ئەو رێچكە كۆنانە دەكەن، یەكێك لەو كارانەی كە لەلایەن پیاوانی دەستڕەنگینەوە كردوویانە، ئەویش (ناڵ كردن)ی ئاژەڵ و وڵاخ و ئەسپە، ناڵ كردن بەم رێگەیە ئەنجام دەدرێ : دوای ئەوەی ئەو ئاژەڵەی هەست دەكرێ سمەكەی رۆیشتووە یان خراپ بووە، یان بۆ یەكەمین جار ناڵی بۆ دەكرێت، ئاژەڵەكە دەهێنن یەكێك پێی ئاژەڵەكە بڵند دەكات و ناڵبەندەكە بە گێرەیەكی لە شێوەی دەمەداس زۆر تیژە، سمی ئاژەڵەكەیان پێ دەتاشی و تاوەكو لەگەڵ ناڵی ئامادەكراو بگونجێ.
پاشان ناڵێكی بەپێی ئەندازەی سمەكە ئامادە دەكرا و پاشان بزماری تایبەت دروست كراو كە نووكی بزمارەكە تیژ و سەرخڕ و گەورەیە، بەهۆی ئەو بزمارانە ناڵەكە لە سمی ئاژەڵەكە چەسپ دەكرێت. دەبێ بزمارەكە لە خوارەوە بۆ سەرەوە بچێت و لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەیەكی لاتەریب لێبدرێ، تاوەكو لەسەرەوە لەناو سمەكە بێتە دەرەوە و ئەمەش بۆ دوو لایە، یەكێكیان بۆ چەسپاندنەوەی بزمارەكە كاتێك دێتە دەرەوە، سوودی دووەمیش بۆ ئەوەی نەچێتە ناو پێی ئاژەڵەكە كاتێك زۆر لەسەری بڕوا و بزمارەكە زیاتر بچێتە ژوورەوە، یان تاوەكو زیاتر توند و تۆڵتر بێت.
Top