سەروپێچی خانمانی كورد

سەروپێچی خانمانی كورد
- بەهاوكاری كوردش فاشیۆن
هەر مۆدەیەك لە ئێكسسوار و كەرەستە كاتێك لەگەڵ جلی كوردی ئامادە دەكرێت بە مەبەستی تێكەڵ كردنی مۆدەكانیان، لەسەرەتادا دەبێ وەك بیرۆكەیەكی رازاوە ئامادە كرابێت، چونكە هەندێك جار دەبێتە حاڵەتێكی نەشیاو و نەگونجاو، بە تایبەت ئەو كەرەستانەی كە زیاتر دەردەكەون و یان لەو جۆرە شوێنانە دادەنرێن كە جێگەی گرنگییە، لە مۆدە و ئێكسسوارە كوردییەكان، وەك ئێكسسواری : كڵاو- كلێتەی سەر، هەر یەكە لەمانە جگە لەوەی مۆدەیەكی تازەن، هەروەها سوودێكی گەورەیان هەیە بۆ پاراستنی قژ لە ساردو سەرما، دەكرێ كلێتە و كڵاوی كوردیی، لەگەڵ جلی دیكەش بپۆشرێن، نەك تەنیا لەگەڵ كراسی كوردی، بەڵام كاتێك كڵاو یان كلێتە لەگەڵ جلی كوردی دادەنرێ، زیاتر رازاوەتر دەبێ.
Top