گەورەترین شێلم لە كوردستان

گەورەترین شێلم لە كوردستان
شێلم یەكێكە لەو سەوزانەی كە هاوشێوەی پەتاتە بەهایەكی گرنگی تەندروستی و تامێكی خۆشی هەیە، لە كوردستاندا شێلم بە شێوەیەكی خۆش ئامادە دەكرێت و زۆرجاریش لە بازاڕەكاندا بەدی دەكرێت و خەڵكیش حەزی لێ دەكەن، خۆشترین كاتی خواردنی شێلم ئەوەیە كە دنیا سارد بێت یان لە كاتی باران بارین، ئەوەی سەیرە گەورەترین پارچە شێلم لە كوردستان كە لە شارەدێی خورماڵی سەر بە شاری هەڵەبجە دۆزراوەتەوە تەنیا یەك دانە شێلم كێشەكەی گەیشتۆتە (12) كیلۆگرام، ئەمەش گەورەترین شێلمە تا ئێستا دۆزرابێتەوە، وێنەكەش لە كوردلاند دانراوە، كە جێگەی بایەخە شێلمێكی لەم جۆرە بدۆزرێتەوە، كە دیمەنێكی سەیری هەیە.
Top