سەرنجڕاكێشی جـلی خەو و ماڵ

سەرنجڕاكێشی جـلی خەو و ماڵ
جلوبەرگ بە گشت جۆرەكانییەوە، گوزارشت لە جوانیت و شێوەی جەستە و مۆدەكانت دەكات، واتە ئەو جۆرە جلەی هەڵیدەبژێریت، وەك ئاوێنەی هەستەكانتە و شێوەی ناخت دەردەخات، هەر بۆیە هەر كەسێك جۆرە جلێك لەبەردەكات و جیاوازیش هەیە لە نێوان گشت كەسێك لە شێوەی جل و رەنگ و ستایل و گشت لایەنێك، جلەكانیش هەر یەكە شێوە و دیمەنێكی هەیە، جلی ماڵەوە و دەرەوەش پێچەوانەی یەكترن لە شێوەو ستایلدا، بەڵام لەو سەردەمەدا هەوڵدەدەرێت كە جلی ماڵەوەش وەك جلی دەرەوە بێت لە شێوەی جوانی و تەسكی و گونجاندنی لەگەڵ جەستەدا، جلی خەوتن و ماڵەوە بۆ خانمان، لە چەندین شێوە و جۆردا هەیە، بەڵام ئەوەی زیاتر باوە قات و بیجامە و تراكسوتە، كە دوو دەستە جلی جوان و رازاوەن، لە وەرزی زستان كە وەرزێكی ساردە و پێویستی بە جلی زۆرە، بۆیە دەبێ خانمان لەوە ئاگاداربن كە زیاتر قاتی تراكسوت لەبەربكەن، كە جگە لەوەی پۆشاكێكی گەرم و گونجاوە، هەروەها شێوەیەكی سەرنجڕاكێش و نەرمیشی هەیە.
Top