سكەی كوردستان

سكەی كوردستان
بێگومان كورد، وەك هەر نەتەوەیەك خاوەن مێژوویەكی كۆن و شارستانیەتییەكی گەورەیە، كە لە سەردەمانی پێشوودا خاوەن گشت بوار و لایەنەكانی ژیان بووە، بە مەبەستی بوونی بە وڵاتێكی سەربەخۆ و كە شایستەمانە، یەكێك لەو بەشە ئابووری و گرنگەی كە هەر وڵاتێك هەیەتی، ئەویش دراو و پارەی تایبەتە، كوردستانیش لە پێشووتردا خاوەن دراوی خۆی بووە، كە بە (سكە) ناسراوە، كە دراوێكی ئاسنینی بوو كە لە زیوو دروست دەكرا یان لە هەر كانزایەكی دیكە، ئاڕم و لۆگۆی ئەو وڵاتەی لەسەرە كە كاری پێدەكرێت، لە ساڵانی (1830) جۆرە سكەیەك لە كوردستاندا هەبوو، كە بە سكەی كوردستان ناسرابوو، شێوەی سكەكە وەك دراوێكی كانزایی وابوو، وێنەی چیا لەسەر سكەكە هەبوو، وەك گوزارشت لە چیاكانی كوردستان، و لەسەر سكەكە نووسرابوو (كردستان)، هەروەها لە دواوەی سكەكە چەند نووسینێك هەبووە و كە مانای ئەوە بووە، ئەو سكەیە سكەی فەرمی كوردستانە و دەكرێ بۆ كڕینی شت و مەك بەكاربهێنرێ، ئەو سكەیە تاوەكو ساڵی (1850) كاری كردووە و دواتر وەستاوە و بەهای كەم بۆتەوە.
Top