ماكیاژی دوو رەنگ بۆ ساڵی 2013

ماكیاژی دوو رەنگ بۆ ساڵی 2013
جۆرەها مۆدە و ستایل و شێوەی تازە لە ماكیاژ و دیكۆرەكانی بۆیە كردن لە ساڵی تازەدا دانراون و هەر مۆدەیەك جۆرێك لە جوانكاری و تازەگەری تێدا ئەنجام دراوە، دیمەنەكانیشی هەر یەكەیان بە گوێرەی ئەو ستایلەوە دەبێ كاتێك لە رێگەی دیزاینەرانی بواری جوانكاری، رێگەیەكی تازەیان داناوە، لەم مۆدە تازانەدا هەوڵدراوە كە بەشێكی ماكیاژەكە رازاوەتر بكرێت بە دیمەنێك كە جێگەی سەرنج بێت، ئەمەش بە مەبەستی زیاتر راكێشانی هەستی بەرامبەر تاوەكو ئەوەندە سەرنج نەداتە تەنیا شێوەی ماكیاژەكە، بەڵكو ئەو دیمەنەش ببینێ كە لەگەڵ ماكیاژەكەدا دانراوە، لە ستایلی مۆدەی ماكیاژی 2013، چەند نەخشێكی دیار و گەورەیان لەلای بەشێك لە چاو داناوە، واتە تەنیا لەلایەك دادەنرێت و بەمەش ناهاوسەنگییەك دروست دەكات لە نێوان ماكیاژەكە و ئەو نەخشە، كە بە بۆیە و ماكیاژ ئامادە دەكرێ و لە بەشی دەرەوەی چاو دەدرێ و دەبێتە ستایلێكی جوان لەگەڵ ماكیاژی سەرەكی كە بە ماكیاژی ئەساس ناسراوە.
Top