جوان كردنی گرنگی پێدانی كەرەستەكانی منداڵان

جوان كردنی گرنگی پێدانی كەرەستەكانی منداڵان
پێویستە خانمان لە گشت بەش و كەرەستە و پێداویستیەكانی ماڵ ئاگادار بن، دەست رەنگینیی خانمان لەو كاتەدا دەردەكەوێت كاتێك ماڵێكی رازاوە و جوانی دەبێت، هەروەها گرنگی بە گشت بەشەكان و تەنانەت پاك راگرتن و جوانكردنی منداڵەكان دەدات، گرنگیدان بە منداڵ بە ئەركێكی قورس دادەنرێت تەنانەت زیاترە لە گرنگیدان بە ماڵ، واتە كاتێك منداڵێك ئەو پەڕی جوان و پاك و بۆن خۆش دەبێت، ئەمە كابانی و دەست رەنگینیی ئەو كەسە دەردەخات، وەك دەزانین منداڵان پێویستیان بە چەندین هەنگاوە تاكو بە جوانترین شێوە دەربكەون، ئەمەش بە پێی ئەو منداڵە دەگۆڕدرێت، یان بە گوێرەی ئەو كەرەستە و پۆشاكانە دێت كە لەبەر منداڵەكە دەبینرێن، منداڵ بە تایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لە (2) ساڵ كەمترە، پێویستیان بە گرنگی بەردەوام هەیە و دەبێ دایكەكەیان بە بەردەوامی چاودێرییان بكات و هەر یەكەش بە گوێرەی خۆیەوە مامەڵەی لەگەڵ جلوبەرگ و ئێكسسوارەكانی بكات، پێڵاوی منداڵ بەشێكی گرنگە، بۆیە دەبێ خانمان یەكێك لە جوانترین مۆدەكانی پێڵاوی بچووك و خنجیلانە بۆ منداڵەكانیان هەڵبژێرن.
Top