كراسێكی پیاوان لە زێڕ !

كراسێكی پیاوان لە زێڕ !
ئەگەر گوێت لێبووبێ كە كراس هەیە لە زێڕ دروست كراوە، ئەو شتەت لەلا سەیر نەبێ، چونكە توانیویانە كاری لەم جۆرەش بكەن و واتە كراس لە زێڕ دروست بكرێت و لەبەریش بكرێت، لەلایەن پیاوێكی خاوەنكار و سەرمایەداری هیندستانی كە ناوی (داتا فۆچی)یە و كراسێكی لە زێڕ دروست كرد كە كێشی زێڕەكە نزیكەی (3) كیلۆگرامە بە بەهای (23) هەزار دۆلار و بەمەش دەبێتە یەكەمین كەس كە كراسی زێڕ لەبەر بكات. كاری كراس دروست كردنەكە (15) كەسی ویست تاوەكو تەواو بوو لە (14) هەزار ئەڵقەی بچووكی لێكدراو و (6) دوگمەی كریستاڵ پێكدێت هەروەها لە ماوەی (15) رۆژیشدا كاری لەسەر كرا تاوەكو بە تەواوی ئامادە بوو، ئەوەی سەیرە ئەو پیاوە بۆ هەر شوێنێك بچێ زۆر ئاگاداری ئەو كراسە دەبێت، دەیپارێزێت نەبادا لێی بدزن.
Top