شاڵی مل جوانترت دەكات

شاڵی مل جوانترت دەكات
هەندێك لە ئێكسسوار و پارچە جل هەن، سەرەڕای ئەوەی شێوەیان بچووكە، كەچی دیمەنێكی گەورە و جوانیان هەیە، تەنانەت جێگەیەكی رازاوە دەگرن لە جوانی جەستە، كە هەندێكیان لەو ئێكسسوارانەی جێگەیان دیارە و بەرچاوە وەك شاڵی مل، یان ملپێچ، ئەوەی لەلای خۆمان بەو ناوە ناسراوە، وەرزی زستان ساردە و هەواش كاریگەریی هەیە لەسەر جەستەی مرۆڤ، شاڵی مل، دیمەنێكی جوان و سەرنجڕاكێشی هەیە، لەو كاتەی لەسەر ملدا دادەنرێ، و گرنگە كە رەنگی شاڵ، لە رەنگی جلوبەرگ بێت، یان دەكرێت جیاواز بێت و تاوەكو بە جوانی دەربكەوێت، شێوەی شاڵ چەند كراوە و گەورە بێت دیمەنی رازاوەتر دەبێت، چونكە بەشێكی زۆر لە مل دەگرێت و زیاتریش جوان دەبێت كاتێك بە شلی ببەسترێت.
Top