ئێكسسواری تۆقەی ئاسایی و شێوەی تاج

ئێكسسواری تۆقەی ئاسایی و شێوەی تاج
چەندین جۆرە ئێكسسوار هەن، هەر یەكە بە پێ پێویست دەبێتە هۆكارێك بۆ جوانكردنی بەشەكانی جەستەی خانمان، وەك (تۆقەی قژ بەستن) كە شوێنێكی بەرچاویان هەیە كاتێك كە قژی پێوە دەبەسترێت وادەكات جێگەی جوانی و رازاوەیی بێ، بەڵام ئەگەر شێوە جوانەكانی ئەو ئێكسسوارانەتان هەڵبژارد، دەبێ ئاگاداری ئەو لایەنە بن كە چ جۆرە تۆقەیەك بۆ قژتان دەگونجێت، بۆیە هەوڵبدەن شێوەی ئێكسسوارەكانی قژ، لە شێوەی تاج و تۆقەی ئاسایی بێت. جوانیی هەر یەكە لە ئێكسسوارەكان بە رازاوەترین شێوە دەكەوێتە سەر قژی خانمان، لێرەدا شێوەی ئێكسسوارەكان گرنگی جوانییەكە دەبن و شێوازێكی دیاریكراو دەبەخشن، بە گوێرەی مۆدە تازەكانی ئێكسسوار، دەتوانین چەندین شێوەی جیاواز هەڵبژێرین و لە كاتێكدا هەر یەكە لەو مۆدانە دەبن بە هۆكارێك بۆ جوانكردن و بەستنی قژ.
Top