كراسی بووك بۆ ساڵی تازە

كراسی بووك بۆ ساڵی تازە
بۆ ساڵی تازە چەندین مۆدەی جوان و شایستە بەرجەستە دەبن كە لە ئێستاوە كاریان لەسەر كراوە تاوەكو مۆدەیەك بێت،بە دڵ و خواستی گشت خانمان بێت، وەك چەندین لایەن و بەشەكانی جوانكاری لەوانە : جلوبەرگ-ماكیاژ-ئێكسسوار-ستایل، هەر یەكە لەم چەند بەشە تەواوكەری یەكترن بۆ بەدەست هێنانی ستایلێكی جوان و رازاوەی تازە، كە جیاواز بێت لەگەڵ مۆدەكانی پێشووتردا، لەگەڵ ئەوەشدا جلوبەرگ بە بەردەوامی كاری تازەی بۆ دەكرێت و لە مۆدەی تازەشدا دەردەكەون، وەك جلی بووك، یان كراسی بووك، كە شێوەیەكی گرنگی هەیە و لە رۆژێكی تایبەتدا دەپۆشرێت، بەمەش هەنگاوێكی گرنگ بۆ ئەو كەسە نیشان دەدات كە دەیپۆشێ، لەو مۆدە تازانە زیاتر بایەخ دراوە بە پەڕپەڕەی خوارەوەی كراسی بووك، كە دیمەنێكی ناسكی هەیە، ئەمەش وادەكات كە مۆدەیەكی تازە و جوان بێ بۆ ساڵی تازەی (2013).
Top