كوڕە كوڕە

كوڕە كوڕە
كورە كورە ڕەنگە بەلاتانەوە ناوێكی سەیر بێت، بەڵام كورە كورە باڵندەیەكی جوانی رەنگاو رەنگە كە ئەم ناوانەشی هەیە ( قتك، قەتێ كور كور، كەتێ،هەوارەبەرە).
كورە كورە باڵندەیەكی وشكاییەو لە كۆتر دەچێت بە جۆرێك كلك و باڵ و دەنووكێكی درێژی هەیە، بەڵام قاچیان كورتە ئەوەی جێگای سەرنجە ئەویش ئەو خێراییەیەتی لە كاتی فڕیندا بەشێوەیەك جیاوازە لەگەڵ باڵندەكانی دیكەدا، چونكە لە كاتی بەرز بوونەوەدا بە خێراییەكی زۆر بەرز دەبێتەوە، ئەو باڵندەیە زیاتر لە بیابان یان وشكایی بەیار دەژی و خواردنی سەرەكیشی دانەوێڵەیە.
كورە كورە چەند جۆر و رەگەزێكی هەیە لەوانە (كور كورەی بەرزگ خەنەبی، بەرزگ رەش، خاڵ خاڵ، رێ رێ، گەنمان)
سەبارەت بە بوون یان نەبوونیشی لە كوردستان ئەوە زیاتر لە ناوچە گەرمەسێرەكان بوونی هەیە، بەڵام لەو ساڵانەی دوایدا بە كەمتر دەبینرێت، شێوەی ئەوەندە جوانە وەك كەو وایە، بەڵام جیاوازی هەیە لەگەڵ كەو لە دەنووك و چەند بەشێكی دیكەی جەستە، ئەمەش بە جوانترین باڵندە دادەنرێ و تەنانەت نرخیشی زۆر گرانە ئەگەر دەستكەوێ.
Top