لەپێ كردنی سەندڵ لە ماڵەوە

لەپێ كردنی سەندڵ لە ماڵەوە
خانمان كاتێك لە ماڵدا خەریكی كاری رۆژانەن و تووشی ماندووبوونی جەستەش دەبنەوە، بەمەش دەبێ خانمان لەوە ئاگادار بن كە چ جۆرە ئێكسسوار یان پۆشاكێك بۆ ماڵ لەبەر بكەن یان بەكاری بهێنن تاوەكو سوودی هەبێ و بتوانن ئاراستەیەكی جوانیشی هەبێ، وەك لەپێ كردنی سەندڵ، كە جگە لەوەی دیمەنێكی خنجیلانەی هەیە، سوودێكی گەورەش بە پێ دەدات و لە گەرمی و ساردی و ئاو دەپارێزرێت، زیاتریش بەهۆی ئەوەی پێستی پێ ناسكە و بە كاریگەریی دەرەكی تووشی تێكچوون و لۆچ بوون دەبێـتەوە، سەندڵ مۆدەی جوانی لێ دروست كراوە، ئەو سەندڵانەی هەڵیاندەبژێرن، هەوڵبدەن نەرم و خۆش بن بۆ لە پێ كردن، هەروەها چەندین رەنگ و شێوازی هەیە، دەتوانن هەر شێوەیەك بۆ شوێنێكی ماڵ بەكاربهێنن، وەك: بەكارهێنانی سەندڵی شین بۆ ژووری گەرماو، یان سپی و رەش بۆ هاتوچۆكردن لە ژوورەوە.
Top