جوانترین ئێكسسواری كوردەواری

جوانترین ئێكسسواری كوردەواری
چەندین جۆرە ئێكسسوار هەن لە جلوبەرگ و كەرەستەكانی جوانی كوردەواری كۆن، كە لە پێشوودا بە جوانترین شێوە و دیمەن كاریان بۆ كردووە و توانراوە وەك ئێكسسوارێكی پێویست و تایبەت بیپۆشن، جۆرەكانی ئێكسسوار لە كوردەواری : مۆری و مەرجان – گوارە-پاشەسەر- قەنەفل-مێخەك-گۆبەرۆك-دەسماڵ-ئەنگوستیلەی زیو- ملوانكە-مێرووی سەر، هەروەها چەندەها ئێكسسواری دیكەش كە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووەو تاوەكو ئەمڕۆش دەپۆشرێت، بەڵام زیاتر گرنگی دراوە بەو ئێكسسوارانەی كە بەرچاون، وەك مێرووی سەر و پاشە سەر، یان ئێكسسواریان بەكارهێناوە وەك كڵاوێك لەسەر بكرێت و بەشێكی زۆری سەر بگرێتەوە، تەنانەت دەكەوێتە سەر نێوچەوان و ئەمەش وادەكات كە دیمەنێكی جوانی هەبێ، وەك لە وێنەكەدا دەبینن كە دیمەنێكی چەندە جوان و رازاوەی هەیە، بە گوێرەی ئەو شێوەیەش دەبێتە یەكێك لە جوانترین و سادەترین ئێكسسوار.
Top