ئاگردان

ئاگردان
شێوازی بە دەست هێنانی وزەو ئاگر چەندین رێگەو شێوازی هەیە كە بۆ چێشت و كوڵان بە گشتی بەكار دێت، ئاگردان یەكێكە لەو رێگایانە كە لە كۆنداو ئێستاش لە لادێ و لە لایەن كۆچەرو رەوەندەكان بەكاردێت، ئاگردان چەندین جۆر و شێوازی هەیە بە پێی بەكارهێنانی گۆڕانی بەسەر دادێت ئەوەی كە بۆ مەبەستی نان و ئەستوك بەكاردێت جیاوازە لەوەی كە بۆ چێشت لێنان بەكاردێت، ئەو شێوازەی كە بۆ چێشت لێنان بەكاردێت جۆرێكی تایبەتەو بە شێوازێكی وا دروست دەكرێت كە شوێنێكی جێگیری هەبێت بۆ ئەوەی مەنجەڵی لەسەر دابنرێت و كەمێك بەرز بێت بۆ ئەوەی لە ژێریەوە ئاگربكرێتەوەو لە لایەكیشیەوە ئەو ماددەیە دابنرێت كە دەسووتێت بە گشتی دار یان پاشەڕۆی ئاژەڵ بۆ سووتان بەكاردێت، لەگەڵ ئەوەش لەملی ئاگردانەكە هەندێك كونی لێ دروست دەكرێت بۆ ئەوەی هەوای لێدەربچێت و زۆر دووكەڵ دروست نەكات و مەنجەڵەكەش زۆر رەش نەبێت دوای كوڵانی چێشتەكەش ئەو دارەی بەكاریان هێنابوو بۆ سووتان، دەبێ بە رەژوو سوودی لێوەردەگرن بەوەی چای لەسەر لێبنێن، ماددەی سەرەكیش بۆ دروست كردنی ئاگردان، قوڕی خوساو و كایە بۆ ئەوەی قوڕەكە یەكتر بگرێت لەگەڵ خۆیدا بەكاردێت.
Top