خۆشەویستی درێژ و كورتی ناناسێت!

خۆشەویستی درێژ و كورتی ناناسێت!
ئەوانەی پرۆسەی خۆشەویستی بە دڵێكی پاك و جوان ئەنجام دەدەن، گوێ بە هیچ كاریگەرییەكی دەرەكی نادەن و تەنانەت هەر یەكە بە رێگەی خۆیەوە بیر دەكاتەوە و لە ئەنجامیشدا خۆشەویستییەكی گەورە دەردەچێت و سەركەوتوو دەبن، ئەمەش لای ئەو كچە بەڕازیلیەیە كە بە درێژترین كچی ئەو وڵاتە دادەنرێ و ناوی (ئەلیسانی دا سیلڤا)یە، درێژی باڵای زیاتر لە دوو مەترە و تەمەنی (17) ساڵ دەبێت، ئەوەی سەیرە لەگەڵ كوڕێكدا خۆشەویستە ناوی (فرانسدیۆلا)یە كە نیوەی خۆی دەبێت لە بەژن و باڵادا، ئەمەش وا نیشان دەدات كە ئەو خانمە گرنگیی بە شێوە نادات و لەگەڵ دڵی خۆشەویستەكەیەتی.
Top