لاوازترین نمایشكار

لاوازترین نمایشكار
ئاشكرایە كە خانمانی نمایشكار دەبێ خاوەن جەستەیەكی باریك و لاواز بن تاوەكو جلەكان بە دیمەنێكی جوان و شایستە دەربكەوێت، ئەمەش كە وەك یاسایەكی ستانداردە و دەبێ خانمانی نمایشكار جەستەیان باریك بێت، تەنانەت مەرجی وەرگرتنیش هەیە لەو بوارە كە هەر كەسێك داوا بكات ببێتە نمایشكار، دەبێ كێشی لە (55) كیلۆگرام زیاتر نەبێت، هەروەها درێژیی باڵاشی لە 175 سەنتیمەتر كەمتر نەبێت، كەچی ئەو نمایشكارە، خاوەن لاوازترین جەستەیە، كە كێشی تەنیا (39) كیلۆگرام دەبێت و یەكێكە لە نمایشكارە بە ناوبانگەكانی وڵاتی ئیتاڵیا.
Top