گیراوەیەكی سادە بۆ جوانكردنی دەست

گیراوەیەكی سادە بۆ جوانكردنی دەست
خانمان دەتوانین بە چەندین رێگە و كاری جوانكاری، پارێزگاری لە دەستەكانیان بكەن و زیاتر رازاوە و جوانتری بكەن، كە هەر یەكەیان هەنگاوێكە بۆ سپی كردنی پێست و رەنگی دەست، ئەمەش یەكێكە لەو رێگە سادانەی كە سوودمەندە بۆ سپی كردن و جوانكردنی دەست كە لەم كەرەستانە پێكدێت :
-ئاوی گوڵ
-لیمۆ
-فازلین

رێگەی دروست كردن و ئامادەكردن
سەرەتا كەوچێك لەو سێ كەرەستانە دەهێنرێت و لەناو شووشەیەكی پاك و جوان ئامادە دەكرێت، تێكەڵی یەكتر دەكرێت، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك لەناو شووشەكە دەمێنێتەوە و رۆژانە بەر لە نووستن لە دەست دەدرێت، ئەگەرچی ئەو گیراوەیە كاتێكی زۆری پێویستە بۆدەركەوتنی كاریگەرییەكەی، بەڵام كاریگەریی زۆرە و ئەنجامێكی چاكیی دەبێت لە جوانكردنی پێستی دەست.
Top