بازنگی باریك و رەنگی كاڵ

بازنگی باریك و رەنگی كاڵ
هەر جۆرە ئێكسسوارێك بایەخ و گرنگیی خۆی هەیە، خانمان دەتوانن لەو لایەنە ئاگاداربن كە بتوانن چ جۆرە ئێكسسوارێك هەڵبژێرن تاوەكو لە دەست و سەر جەستەیان رازاوە و جوان بێت، بە بیروڕای پسپۆڕانی جوانكاری، كە دەڵێن : گرنگترین مۆدە ئەوەیە كاتێك خانمان خۆیان بزانن چ جۆرە مۆدە و جل و ئێكسسوارێك لەگەڵ جەستەیان شیاو و رێك دەبێت، چونكە خۆیان لە جۆری جوانیی جەستەیان دەزانن و دەتوانن گونجاندێكی تایبەت ئامادە بكەن. بە رێگەی هەڵبژاردنی جوانترین مۆدەكانی بازنگ دەتوانین سادەترین جوانی بە دەست بدەین، گرنگ نییە لە چ جۆرە كانزایەك بێت، هەیە وا بیر دەكاتەوە كە تەنیا كانزا گرانبەهاكان رۆڵیان هەیە لەم بوارەدا، وەك زێڕ، كەچی هەندێك جار ئێكسسوارێكی زیو دوو ئەوەندەی زێڕ جوانتر دەبێت، بە پێچەوانەش راستە، گرنگ ئەوەیە بزانیت كە رەنگی پێستت چی پێویستە و بە چ جۆرە مۆدەیەك جوان دەبێت، لەم لایەنەوە پسپۆران جەخت لەسەر جوانیی بازنی شێوە باریك دەكەنەوە، بە پێچەوانەی مۆدەكانی پێشوو كە بازنگی گەورە و ئەستوور مۆدەی هەبوو، هەروەها بۆ رەنگەكانیش دەتوانین یەكێك لە رەنگە كاڵەكان هەڵبژێرین.
Top