ملوانكەی مێخەكی بۆن خۆش!

ملوانكەی مێخەكی بۆن خۆش!
لە ناو كوردەواریدا، چەندین بەرهەمی جوان و سەیر و سەرنجڕاكێش هەن، كە جێگەی جوانی و بایەخی گشت لایەكە، لەگەڵ ئەوەشدا كەلتورێك بۆ خۆی تۆمار دەكات و دەبێتە كەرەستەیەكی مێژوویی بۆ كورد، یەكێك لەو كەرەستە جوان و ناسكانەی كە ئافرەتان لە پێشوودا لە ملیان دەكرد، یان لەسەر دەست و سەر سینگی كراسی كوردی وەدەر دەكەوت، مێخەك بوو، مێخەك ئەو كەرەستە جوانەیە، كە لە سەردەمی كۆندا لە ناو كوردا بایەخی پێدراوە و دروست كراوە، هەروەها جگە لەوەی وەك دەرمانێكی گیایی بەكاردەهێنرێت، بەڵام ئافرەتانی دەست رەنگینی كورد، توانیویانە بیكەن بە ملوانكەو لە ملیان بكەن، مێخەك بریتییە لە خونچەی گوڵی وشك كراوە، كە بۆندارە و لەو گوڵانە كە هەردەم بۆنیان هەیە، لە مێخەك جگە لە ملوانكە و كەرەستەی جوانكاری، هەروەها وەك بەهارات و دەرمان كاری پێكراوە. بۆیە ئافرەتانیش وەك خشڵ لەگەڵ موورو و مەرجان و بەرد، كردوویانە بە كەرەستەیەكی جوانكاری جوان و سەرنجڕاكێش و بۆن خۆش.
Top