بنەگە هەوارگەیەكی كاتیی و خۆش !

بنەگە هەوارگەیەكی كاتیی و خۆش !
ژیانی كۆن وكۆچ و كۆچبەری جاران پڕی بووە لە دیمەنی جوان و خۆش و ناخۆش، ئەوەی لەم وێنەیە دەیبینین یان زۆر جار بینیومانە لە نێو هەگبەی كوردەوای پێی دەلێن بنەگە، بنەگە بەو شوێنە دەگوترێت كە رەوەندەكان تێیدا دەژیان، رەوەندەكان مەرو ماڵاتیان بۆ هەر شوێنێك ببردبایە پاشان دەگەڕانەوە ئەم شوێنە، پێكهاتەی ئەم شوێنە بە شێوەیەكی سادە زیاتر بە (چروو) واتە پەلكە داری بەڕوو دروست دەكرێت، یان تەنیا لە قەمیش و گوریس و خەیمەیەك پێك دێك كە لە كەپر دەچێت بەڵام بەشێوەیكی تۆكمەتر دادەمەزرێت و رێگە لە تانی باو باران دەگیرێت، بنەگە شتێكی جوانە و دیمەنێكی رازاوە و كوردانەی هەیە، بەمەش دەبێتە یەكێك لە كلتوورە جوانەكانی كورد، كە زیاتر لە ناوچە شاخاوییەكاندا دەبینرێن و دەبن بە شوێنێكی خۆش بۆ حەوانەوە و دیمەنێكی جوان لەسەر چیا و شوێنە گەشتیارەكانی كوردستان، بنەگە شوێنێكی كاتییە و دروست دەكرێ وەك:
دروست كردنی باخچەیەك، یان كاتی ڕنینی بەرووبوومی سەوزە و میوە و داروبارەكانی شاخ.
Top