بۆدی و كراس مۆدەیەكی هەردەم شیاو

بۆدی و كراس مۆدەیەكی هەردەم شیاو
یەكێك لە سیفاتە جوانەكانی وەرزی پایز و هاوین، پۆشتی كراس و بۆدیە لەلایەن كچانەوە، كە شێوەیەكی بە شایستە دەنەخشێنن، ئەمەش وا دەكات جوانی و رازاوەیی ئەو جۆرە جلە پیشان بدەن دیمەنێكی جوانیش بە جەستەی خانمان ببەخشن،، لێرەدا دەتوانین سوودێكی تایبەت لەو جۆرە جلە وەربگرین كە لە نزیكەوە لەسەر جەستە دیار دەبێت، تەنانەت دیمەنێكی زۆر ناسكیشی هەیە، بۆدی و كراس، لەگەڵ زۆربەی جلەكانی دیكەدا دەپۆشرێن، هەروەها دەتوانین لەو جۆرە جلانەوە، مۆدەیەكی تایبەت دابین بكەین، لە كاتێكدا ئەو جۆرە بۆدی و كراسە، دەكرێت بخرێتە ناو جلی دیكەوە، یان سەربەخۆ بخرێتەوە خوارەوە، وەك ئەوەی لەگەڵ تەنوورە و پانتۆڵدا گوزەر دەكرێ، بەمەش دەتوانین مۆدەیەكی رازاوە و ناسك دابین بكەین، بۆیە دەكرێت جلی لەو جۆرە لەو وەرزەدا مۆدەی خۆی بنوێنێت تا ماوەیەكی دیكەش، كە هەر بەو مۆدەوە كراوە و جوان دەبێ، بە تایبەت كاتێك ئەو جۆرە كراسانە، هەندێك كراوە دەبن،بە پێچەوانەشەوە، بۆدی تەسك و جەستەگر دەبێ، هەر یەكەیان بە جوانترین شێواز خۆیان دەنوێنن و دیمەنی ناسكی خۆیان دەردەخەن.
Top