سەندڵ و پێـــــــــڵاوی شێوە تازە

سەندڵ و پێـــــــــڵاوی شێوە تازە
وەرزی هاوین و پاییز، لە شێوە و رواڵەت و جوانییەوە شتێكی وایان جیاواز نییە، تەنانەت كەشەوهەوای ئەو دوو وەرزە لە یەكترەوە نزیكەو هەر یەكەش مۆدەی خۆی هەیە لە گشت بوارەكاندا، وەك جلوبەرگ و ئێكسسوار و ماكیاژ، رەنگی بۆیەی لێو، شێوە و ستایلی جل، بەڵام لە یەكێك لە بوارەكانی جوانكاری هاوشێوە و هاوبەشن، ئەویش لە سەندڵ و پێڵاوی خانماندا، چ جیاوازییەكی ئەوتۆ نابینرێت لە نێوان مۆدە و ستایلەكانی پێڵاو و سەندڵی نێوان وەرزی بەهار و هاویندا، چونكە هەریەكەیان هەمان شێوە و رواڵەتیان هەیە، بەمەش وادەكات كە جێگەیەكی تایبەت و رازاوەیان هەبێ، چونكە ئەگەر چی شێوەیان هاوشێوەیە، بۆیە دەتوانین سوود لە هەردووكیان وەربگرین و ببێتە سیمایەكی تایبەت و جوان لە مۆدە و شێوازەكانی جل، كە ئەویش بەشێكی دیكەی جل و ئێكسسوار پڕدەكاتەوەو دەبێتە یەكێك لە شایستەترین مۆدەی پێڵاو، ئەم شێوازەش وادەكات كە سەندڵی مۆدەی هاوینە و زستانە لە هەمان كاتدا جوانیی خۆی و دیمەنێكی رازاوەش ببەخشێت، هەر دیمەنێكی لەم جۆرەش لەگەڵ جلوبەرگی دیكە، یان لە پاڵ مۆدەی دیكەی ئێكسسوار گونجاو و دیار بێ.
Top