گونجاندن لە نێوان جەنتای دەست و ملوانكە

گونجاندن لە نێوان جەنتای دەست و ملوانكە
لەگەڵ هەر كەرەستەیەكی جوان، دەكرێ گونجاندن و تێگەیشتنی نێوان كەرەستەی دیكە دروست بكەین، چونكە هەر ئێكسسوارێك دەتوانێت لەگەڵ بەشێكی دیكە لێكبدرێت یان رێكبخرێت، بۆیە دەتوانین لە رێگەی ئەو جۆرە ئێكسسوارانەوە، مۆدەیەكی شیاو و رازاوە دابین بكەین، زۆربەی خانمان ئەو لایەنەیان هەڵبژاردووە كە زیاتر لە دوو ئێكسسواردا لەگەڵ یەكدی بگونجێنن، بەڵام ئەوەش مانای ئەوە نییە، كارێكی سەپێنراو بێ، تەنانەت خانمان سەربەستن لەوەی چ جۆرە ئێكسسوارێك یان جلێك لەگەڵ ئێكسسواری دیكە ئامادە دەكەن. یەكێك لە جوانترین هەنگاوەكان لە بواری جوانكاری، رێكخستنی نێوان جەنتای دەست و ملوانكە، یەكێكە لە گرنگترین بەشەكانی بواری جوانكاری،چونكە دوو ئێكسسواری سەرەكین و هەریەكە تایبەتمەندی بەسەر ئەوەی دیكەوە هەیە، كاتێك توانیمان نێوان ئەو دوو ئێكسسوارەوە رێكبخەین، بێگومان دەگەین بە یەكێك لە پایەكانی جوانی، كە مایەی رازاوەیی و شاراوەیی دەبن، بۆیە كاتێك رەنگی ئەو دوو ئێكسسوارە، یان شێوەیان وەكو یەكدی دەبێت، هەنگاوێك بۆ جوانییەكی تایبەت و رازاوە دێنێتە ئاراوە.
Top